ستایشی ماڵپەڕی پارائۆلەمپیک لە «زەھرا نیعمەتی» خاتوونی تیرھاوێژی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400107-ستایشی_ماڵپەڕی_پارائۆلەمپیک_لە_زەھرا_نیعمەتی_خاتوونی_تیرھاوێژی_ئێرانی
ماڵپەڕی فەرمیی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ خاتوونی تیرھاوێژی ئێرانیی وەک یەکێک لە گەورەکانی بواری تیروکەوان ناساند کە بەنیازی دەستخستنی سێھەمین میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2021 10:59 Asia/Tehran
  • ستایشی ماڵپەڕی پارائۆلەمپیک لە «زەھرا نیعمەتی» خاتوونی تیرھاوێژی ئێرانی

ماڵپەڕی فەرمیی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ خاتوونی تیرھاوێژی ئێرانیی وەک یەکێک لە گەورەکانی بواری تیروکەوان ناساند کە بەنیازی دەستخستنی سێھەمین میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی فەرمیی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ڕاپۆرتێکدا باسی چالاکانی بواری وەرزشی تیروکەوانی کردووەو نووسیویەتی: «زەھڕا نیعمەتی» لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو گەورانەی ئەم بوارەیە کە بە ھیوایە ھەتا لە تۆکیۆ سێھەمین میدالیای زێڕی خۆی بە دەست بھێنێ.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە:«زەھڕا نیعمەتی» » پێشینەی ئامادە بوون لە یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارا ئۆلەمپیکی ھەیە.

لە سبەینێ ھەینییەوە کێبەرکێی بوای تیروکەوان دەست پێ دەکات. ئەم کێبەرکێیانە لە سێ بەشی تاکەکەسی، گروپی و ئاوێتە بەرپا دەکرێت و ٩ میدالیای زێڕی تیادا دابەش دەکرێت.