پاراتەکواندۆکاری ئێرانی مەدالی زێڕی بەدەسھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400389-پاراتەکواندۆکاری_ئێرانی_مەدالی_زێڕی_بەدەسھێنا
وەرزشکاری نیشتمانیی پاراتەکواندۆی ئێران لە یاریەکانی پارئۆلەمپیکی تۆکیۆ بە سەرکەوتن لە بەرامبەر خەنیمە مەکسیکیەکەی مەدالی زێڕی وەدەسھێنا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2021 03:35 Asia/Tehran
  • پاراتەکواندۆکاری ئێرانی مەدالی زێڕی بەدەسھێنا

وەرزشکاری نیشتمانیی پاراتەکواندۆی ئێران لە یاریەکانی پارئۆلەمپیکی تۆکیۆ بە سەرکەوتن لە بەرامبەر خەنیمە مەکسیکیەکەی مەدالی زێڕی وەدەسھێنا .

ئەسغەر عەزیزی ئەقدەم لە کێشی سەرووی 75 کیلۆ ، رۆژی شەممە لە فیناڵی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ بە سەرکەوتنی 12 بە 10 لە بەرامبەر خەنیمی مەکسیکی دا بە پاڵەوانەتیی گەیشت . 

مەداڵی زێڕی عەزیزی ، دوازدەھەمین و دوایین مەدالی زێڕی کاروانی ئێران لە یاریەکانی پارئۆلەمپیکی تۆکیۆیە . 

کاروانی وەرزشیی ئێران ، لە پار ئۆلەمپیکی تۆکیۆ 12 مەدالی زێڕ ، 11 زیو ، و یەک برۆنزی وەدەسھێنا و رۆژێک پێش کۆتایی یاریەکان لە پلەی 2 دا راوەستا .