ململانێی ھەستیاری تیپی نیشتیمانیی ئێران لەگەڵ عێراق لە یاریی بەرایی مۆندیاڵی تۆپی پێی قەتەر
ئهیلوول 07, 2021 16:02 Asia/Tehran
تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و عێراق، ئەمشەو لە یاریی بەرایی مۆندیاڵی تۆپی پێی قەتەر ململانێیەکی ھەستیار ئەنجام دەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و عێراق لە قۆناغی کۆتایی یاریی بەرایی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر، ئەمشەو کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
عێراق لە دەوحەی پێتەختی قەتەر میوانداری ئێران دەبێت. تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یەکەم یاریی لە خولی بەرایی مۆندیاڵی بە دەرەنجامی یەک بە سیفر شکستی بە سووریا ھێنا.
عێراقیش لە یاریی یەکەمی خۆی دا لە ھەمبەر کۆریای باشووری لە سئول بوو بە یەکسان.
ئێران، کۆریای باشووری، عێراق، ئیمارات، سووریاو لوبنان لە کێبەرکێی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە یەک گروپ دان.
ئێران لە سەرەوەی ئەم گروپەیە.