ھاوارێک لە عەفرینەوە
فێستیڤاڵی سترانی «هاوار» بە بەشداریی گۆرانیبێژان و گرووپەکانی مۆسیقا لە لایەن فەرمانگەی فەرهەنگ و هونەری ناوچەی عەفرینی سووریا بەڕێوەدەچێت.
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سترانی «هاوار _ HAWAR » بە بەشداریی گۆرانیبێژان و گرووپەکانی مۆسیقا و بە دروشمی «بەهارێکی نوێ _ Buharek Nû» لە لایەن فەرمانگەی فەرهەنگ و هونەری ناوچەی عەفرینی سووریا و بە هاوکاریی بزووتنەوەی فەرهەنگ و هونەریی «“مێزۆپۆتامیا _ Mesopotamia» بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە داگری سێ قۆناغە، یەکەم قۆناغی لە ڕۆژی ٧ی ئەیلولەوە دەستی پێکراوەو ھەتا ٩ی ئەیلولی ٢٠٢١یش بەردەوام دەبێت. قۆناغی دووهەم لە ڕۆژانی ١٤ تا ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ و هەروەها قۆناغی سێیەمیش لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١، بەشێوەی ئۆنلاین لە کامپی «بەرخۆدان» لە عەفرینی سووریا بەڕێوەدەچێت.
«بەرخۆدان بە کەڵک وەرگرتن لە فەرهەنگ و هونەر» دروشمی فێستیڤاڵەکەیە و بەرهەمی هونەریی تێدا پێشکەش دەکرێت.