ئه‌یلوول 10, 2021 14:53 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕیزبەندیی فیفادا ڕیزی یەکەمی ئاسیای مسۆگەر کرد

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ ڕیزی یەکەمی ئاسیا ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا،تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران توانی لە دووھەمین ململانێی لە ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بە سێ گۆڵ لە بەرەستی عێراق بپەڕێتەوەو ٦ خاڵ مسۆگەر کات.

ئەم دەرەنجامە بووە ھۆی ئەوەی کە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە چوار پلە ھەڵکشان بگاتە ڕیزی ٢٢ی جیھان و ڕیزی یەکەمی ئاسیاو ئا بەمجۆرە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ یەکەمجار دوای کۆپی گەلانی ئاسیا، ڕیزی یەکەمی تیپە ئاسیاییەکانی لە ڕیزبەندیی فیفادا لە ژاپۆن سەندەوە.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ململانێکانی ئەم دواییە ٩ سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکی مسۆگەر کرد.

دوای کۆتایی ھاتنی ململانێکانی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی جیھان لە مانگی سپتامبەر، ڕیزبەندیی تیپە نیشتیمانییەکانیش ڕوون بووەوەو گرینگترین خاڵ لە بارەی تۆپی پێی ئێرانەوە، ھەڵکشانی دووبارەی بۆ سەرپەڕی تیپەکانی ئاسیا بوو.

سەرپەیڤ