ڕاھێنانی تیپی نیشتیمانیی کاراتەی کۆریای باشووری کەوتە ئەستۆی ڕاھێنەرێکی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400582-ڕاھێنانی_تیپی_نیشتیمانیی_کاراتەی_کۆریای_باشووری_کەوتە_ئەستۆی_ڕاھێنەرێکی_ئێرانی
گرێبەستی «ئەحمەد سافی» ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی کاراتەی کۆریای باشووری ھەتا کۆتایی کێبەرکێ ئاسیاییەکانی ٢٠٢٢ی چین درێژ کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2021 06:30 Asia/Tehran
  • ڕاھێنانی تیپی نیشتیمانیی کاراتەی کۆریای باشووری کەوتە ئەستۆی ڕاھێنەرێکی ئێرانی

گرێبەستی «ئەحمەد سافی» ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی کاراتەی کۆریای باشووری ھەتا کۆتایی کێبەرکێ ئاسیاییەکانی ٢٠٢٢ی چین درێژ کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری یانەی پەیامنێرانی لاو، «ئەحمەد سافی» ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی کاراتەی پیاوانی کۆریای باشووری دوای درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی ئەم وڵاتە وتی: زۆر خۆشحاڵم کە وەکو نوێنەری ئێران لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادام و گرێبەستم لەگەڵ فیدراسیۆنی کاراتەی کۆریای باشووری ھەتا کۆتایی کێبەرکێ ئاسیاییەکانی ٢٠٢٢ی چین درێژ کردووەتەوە.

«ئەحمەد سافی» وتیشی: کۆریای باشووری لانکی وەرزشە جەنگاوەرییەکانەو ھیوادارم بتوانم ئەزمونەکانم بۆ وەرزشوانانی بواری کاراتەی کۆریای باشووری بگوازمەوەو نوێنەرێکی باش بم بۆ کاراتەی ئێران لەم وڵاتە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «سافی» بەرنامەکانی خۆی بۆ ئامادە بوون لە  کێبەرکێی ئاسیایی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندووەو داوای ئامادە بوونی «لی جی ھان» سەریارو پاڵەوانی سەرکەوتووی کۆریای کردووە وەکو یاریدەر لە تەنیشتی خۆی دا.