وەرزشوانی ئێرانی گەییشتنە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی جیھانیی بەلەمەوانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400815-وەرزشوانی_ئێرانی_گەییشتنە_قۆناغی_کۆتایی_کێبەرکێی_جیھانیی_بەلەمەوانی
«عادڵ موجەللەلی» بەلەمەوانی ئێرانی توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی «A»ی کێبەرکێکانی بەلەمەوانی لە ئاوە ئارامەکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە دانیمارک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 07:40 Asia/Tehran
  • وەرزشوانی ئێرانی گەییشتنە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی جیھانیی بەلەمەوانی

«عادڵ موجەللەلی» بەلەمەوانی ئێرانی توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی «A»ی کێبەرکێکانی بەلەمەوانی لە ئاوە ئارامەکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە دانیمارک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عادڵ موجەللـەلی» دوێنێ شەممە لە قۆناغی پێش کۆتایی کانوی یەک کەسەی ٥٠٠ مەتر، لە ماوەی خولەکێک و ٥٠ چرکەو لەسەدا ٢٩ چرکە توانی مۆڵەتی بەشداری لە قۆناغی کۆتایی «A»ی کێبەرکێکانی بەلەمەوانیی جیھانی دەست بخات.

«موجەللـەلی» لە قۆتاغی پێش کۆتایی دا دوای سەوڵ لێدەرەکەی ئیتاڵیا پلەی دووھەمی مسۆگەر کرد.

قۆناغی کۆتایی «A»ی کێبەرکێکانی  بەلەمەوانی لە ئاوە ئارامەکانی پاڵەوانەتیی جیھان، ئەمڕۆ یەکشەممە خەریکە بەڕێوە دەچێت.