یاریزانانی وەرزشی جەنگاوەریی مەھاباد حەوت میدالیایان لە ئاستی ئێراندا بردەوە
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتی: وەرزشوانانی جەنگاوەری ئەم شارستانە بە درەوشانەوەیان لە کێبەرکێکانی «کیک بوکسینگ»ی پاڵەوانەتیی وڵات بوونە بە خاوەنی حەوت میدالیای ڕەنگاوڕەنگ.
«قەرەنی مستەفا پوور» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: کێبەرکێکانی «کیک بوکسینگ»ی پاڵەوانەتیی وڵات لە بوارەکانی «میت وەشاندن»، «شادۆ» و «کیسه» بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.
وتیشی: لەم کێبەرکێیانەدا تیپی مەھاباد بە بەشداریی ١٢ وەرزشوان وەکو نوێنەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئامادەی کێبەرکێکان بوو کە توانییان میدالیایەکی زێڕ، سێ میدالیای زیوو سێ میدالیای برۆنز ببەنەوە.
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتیشی: لە کۆتایی کێبەرکۆکاندا «ڕامین درمان» پلەی یەکەم و میدالیایەکی زێڕی مسۆگەر کردو، «کیان سەحرایی»، «مەتین موحەممەدی» و «دیارا فەراره»ش ھەر یەکەو میدالیایەکی زیویان بردەوەو «موبین مەحمودی»، «فەرید ئازەریان» و «شایان سوڵتانی»ش میدالیای برۆنزیان بە خۆیان تەرخان دا.
«مستەفا پوور» وتیشی: بە چاک بوونەوەی ڕەوشی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆناو کوتانی وەرزشکاران لە ئەمساڵ دا کێبەرکێکان بە شێوەی ئامادەمەندو بە پیشاندانی بەڵگەی وەرگرتنی پێکوتە بەرپا دەکرێت.