ژنانی ھەندبالیستی ئێران پشکی جیھانییان وەدەست ھێنا
ئهیلوول 26, 2021 07:25 Asia/Tehran
ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی ژنانی ئێران کەوتە پلەی چوارەمی ھەژدەھەمین گەڕی پێشبڕکێکانی تۆپی دەستیی پاڵەوانەتیی ژنانی ئاسیا .
ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی ژنانی ئاسیا بۆ یەکەم جار بە گەیشتن بە کۆی 4 تیمی باڵادەستی یاریەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی ژنانی ئاسیا ، ھەروەھا پشکی ئامادەبوون له یاریەکانی پاڵەوانەتیی ئیسپانیای ودەست ھێنا .
وەدەسھێنانی پشکی جیھانیی ، گەیشتن بە کۆی چوار تیمی باڵادەست و ئامادەبوون لە پێش کۆتایی یاریە ئاسیاییەکان بۆیەکەم جار ، باشترین ئەنجامی کاری ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی ژنانی ئێران لە گۆڕەپانە ئاسیاییەکان دێتە حیساب .
ھەژدەھەمین خولی یاریەکانی ھەندباڵی پاڵەوانەتیی ژنانی ئاسیا بە میوانداریی ئەردەن بەڕێوەدەچێت .