سەرکەوتنی لاوانی باڵەی ئێران لە بەرامبەر پاڵەوانی ئەفریقیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401113-سەرکەوتنی_لاوانی_باڵەی_ئێران_لە_بەرامبەر_پاڵەوانی_ئەفریقیا
تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە دەستپێکی قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی جیھانی، لە بەرامبەر پاڵەوانی ئەفریقیا سەرکەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2021 07:49 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی لاوانی باڵەی ئێران لە بەرامبەر پاڵەوانی ئەفریقیا

تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە دەستپێکی قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی جیھانی، لە بەرامبەر پاڵەوانی ئەفریقیا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی باڵە لاوانی ئێران لە یەکەم یاریی خۆی دا لە قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی پاڵەوانەتی ژێر ٢١ ساڵی جیھان ڕووبەڕووی میسر بووەو ئەم تیپەی بە دەرەنجامی سێ بە سیفر شکست پێ ھێنا.

سێ نۆرەی ئەم یارییە کە دوێنێ دووشەممە کاتژێمر ٨ و ٣٠ خولەکی شەو ئەنجامی گرت بە خاڵەکانی ٢٥ بە ٢٢، ٢٥ بە ٢٣ و ٢٥ بە ٢٠ به سودی ئێران کۆتایی پێ ھات.

میسر پاڵەوانی ساڵی ٢٠٢١ی ئەفریقیاو باشترین تیپی ئەم کیشوەرەیە. کێبەرکێکانی باڵەی پاڵەوانەتیی ژێر ٢١ ساڵی جیھان لە ٢٣ی سپنامبەرەوە بە میوانداریی ئیتالیاو بۆلگاریا دەستی پێکراوەو ھەتا ٣ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت.