ئه‌یلوول 30, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • ھەڵبژێردرانی «فەرزاد عەبدوڵڵاھی» وەکو ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تێکواندۆی لوبنان

فیدراسیۆنی تێکواندۆی لوبنان ئێرانییەکی وەک ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بۆ ئامادە بوون لە یارییەکانی ئاسیا ھەڵبژاردو ناساندی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «فەرزاد عەبدوڵڵاھی» کە پێشینەی چالاکی لە تیپی نیشتیمانیی تێکواندۆی ئێرانی لە ئاستی تەمەنی جۆربەجۆردا ھەیەو بەم تیپەشەوە ساڵی ٢٠١١ ناسناوی پاڵەوانەتیی جیھانی لە  یارییەکانیەکانی کۆریای باشووری دەست خست، وەک ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی لوبنان ھەڵبژێردا.

«عەبدوڵڵاھی» لە ئێستادا بەرەو لوبنان وەڕێ کەوتووەو بەم پێیە لە پاش واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ فیدراسیۆنی اێکواندۆی لوبنان، کاری خۆی لەگەڵ ئەم تیپە دەست پێ دەکات.

جیا لە میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی جیھان، وەرگرتنی میدالیای زێڕو زیوو برۆنزی مۆندیاڵ، دوو زێڕو زیوێکی یارییاکانی ئاسیا، برۆنزی یارییەکانی ئاسیا، زێڕی ڕۆژئاوای ئاسیا، برۆنزی خوێندکارانی جیھان و دوو زێڕی کۆپی یانەکانی ئاسیا لەو شانازییانەی «فەرزاد عەبدوڵڵاھی»ن.

سەرپەیڤ