درێژەی سەرکەوتنەکانی زۆرانگرانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401269-درێژەی_سەرکەوتنەکانی_زۆرانگرانی_ئێرانی_لە_پێشبڕکێکانی_زۆرانی_ئازادی_جیهان
ئازادکارانی کێشەکانی 65 و 79 کیلۆی هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران ، لە یەکەم خەباتی خۆیان دا لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان لە نەرویژ سەرکەوتن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2021 12:11 Asia/Tehran
  • درێژەی سەرکەوتنەکانی زۆرانگرانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جیهان

ئازادکارانی کێشەکانی 65 و 79 کیلۆی هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران ، لە یەکەم خەباتی خۆیان دا لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان لە نەرویژ سەرکەوتن .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد یەزدانی و محەمەد نەخوودی ئازادکارانی کێشەکانی 65 و 79 کیلۆی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکەم خەباتی خۆیاندا لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی جیهان لە ئۆسلۆ پێتەختی نەرویژ لە بەرامبەر خەنیمانی خۆیان دا سەرکەوتن . 

 کامران قاسمپوور لە کێشی 92 کیلۆشدا دوای حەسانەوە لە دەوری یەکەم لە دەوری دوهەم دا روبەڕووی ئاندریل ڤێلاڤسێڤ لە ئوکراین بووەوە و سەرکەوت . 

حەسەن یەزدانی و ئەمیر حسێن زارعیش ئەمڕۆ بۆ وەدەسهێنانی مەدالی زێڕ خەبات دەکەن .