وەرگێڕاوی غەزەلەکانی مەولانا بە کوردیی کورمانجی
پەڕتووکی 100 غەزەلی شاعیر و عارفی گەورەی ئێرانیی مەولانا جەلالەدین بەڵخی ناسراو بە مەولەوی بە زمانی کوردی چاپکرا .
پەڕتووکی عەشقنامە ھەڵگری 100 غەزەلی مەولانا جەلالەدین شاعیر و عارفی گەورەی ئێرانی بە زمانی کوردی کورمانجیە کە لە تورکیا بڵاوبووەتەوە .
د. خەیروڵڵا ئاجار ، مامۆستای زانکۆی ئارتوکلووی ماردین ، ئەم غەزەلانەی لە زمانی فارسیەوە بۆ کوردی کورمانجیی وەرگێڕاوە و ھەوڵیداوە لە دەقی کوردی دا ، ریتم و کێشی مۆسیقایی زمانی مەولانا بپارێزێ و بۆ خوێنەری کوردی بگوازێتەوە
ناوەندی پەخشکاری نۆبەھار لە ئەستەموڵی تورکیا کە پەڕتووکی عەشقنامەی بە بەرگێکی رازاوە و جوان ناردووەتە بازاڕ ، بەر لەوەش دیوانی شاعیرانی وەک جامی ، باباتاھیر و خەیامی بە زمانی کوردی بڵاوکردبووەوە .
مامۆستا خەیروڵا ئاجار دوکتورای زمان و وێژەی پارسی ھەیە و لە ناسینی وێژەی کلاسیکی فارسی دا خاوەنی ئەزموون و زانیاریەکی زۆرە .
ئەو بەڕێزە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران زمانی تورکی بەوانە گوتووە و ئێستا لە زانکۆی ئارتوکلوی ماردین زمان و وێژەی کوردی دەڵێتەوە .