تشرینی یه‌که‌م 06, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • میدالیای برۆنزی زۆرانبازی ئێرانی لە کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان

«موجتەبا گلیج» زۆرانبازی ئێرانی میدالیای برۆنزی کێشی ٩٧ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان لە نەرویژی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «موجتەبا گلیج» زۆرانبازی ئێرانی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕیزبەندیی کێشی ٩٧ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان لە ئۆسلۆی پێتەختی نەرویژ لە بەرامبەر «باتزۆل ئۆڵزیسایخان» لە مەنگۆلیا بە دەرەنجامی دە بە سیفر سەرکەوتنی تۆمار کردو میدالیای برۆنزی بردەوە.

کێبەرکێی چوار کێشی یەکەم و دووھەمی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان، ڕۆژانی ١٠ ھەتا ١٢ی مانگی ڕەزبەر لە شاری ئۆسلۆی نەرویژ بەرپا کراو لە کۆتایی دا حەسەن یەزدانی لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام، کامران قاسم پوور لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام و ئەمیر حسەین زارع لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام میدالیای زێڕیان یردەوەو عەلیڕەزا سەرلەک لە کێشی ٥٧ کیلۆگرام، ئەمیر موحەممەد یەزدانی لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام و موحەممەد نەخودی  لەکێشی ٧٩ کیلۆگرام میدالیای زیویان دەست خست.

ڕەحمان عەموزادە، عیرفان ئیلاھی و یونیس ئیمامیش لە کێشەکانی ٦١ و ٧٠ و ٧٤ کیلۆگرام لە خولی کێبەرکێکان وەلا نران.

بە سەرنجدانی ئەم دەرەنجامانە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئارزادی ئێران، ناسناوی سێھەمی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھانی لە نەرویژ دەست خست.

سەرپەیڤ