بەرەوەکانی خەڵاتی نۆبێلی کیمیای ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401380-بەرەوەکانی_خەڵاتی_نۆبێلی_کیمیای_٢٠٢١_ڕاگەیەندرا
ئاڵمانییەک و ئەمریکییەک خەڵاتی نۆبێلی کیمیای ٢٠٢١یان بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2021 06:59 Asia/Tehran
  • بەرەوەکانی خەڵاتی نۆبێلی کیمیای ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا

ئاڵمانییەک و ئەمریکییەک خەڵاتی نۆبێلی کیمیای ٢٠٢١یان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێژنەی نۆبێل «بنیامین لیست»ی ئاڵمانی و «دەیڤید مەک میلان»ی ئەمریکیی وەک وەرگرانی میدالیای نۆبێلی کیمیای ٢٠٢١ ناساند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «بنیامین لیست» و «دەیڤید مەک میلان» بۆ پەرە پێ دانی ئامێرێکی تازەی پەیوەست بە چێکردنی مولوکولێک بە ناوی «ئۆرگانۆکاتالیز»ی ناھاوتەریب کە کاریگەریی زۆری لە سەر توێژنەوەی دەرمانی ھەبووە، خەڵاتی نۆبێلی کیمیایان بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەرگرت.

لە ساڵی ٢٠٢٠ دا «ئێمانۆئێل شارپێنتیر»و «جنیفەر دودنا» بۆ یەکەمجار بە ھاوبەشی لە بەر پەرە پێ دانی شێوازەکانی ئەندازیاریی بۆماوەیی خەڵاتی نۆبێلی ٢٠٢٠یان بردەوە.

لە ساڵی ١٩٠١ەوە ھەتا ئێستا ١١٣ خەڵاتی نۆبێل لە بواری کیمیادا بەخشراوە.