وەڕێ کەوتنی پاسکیل سوارانی باڵوێزی یەکگرتن و ئاشتی لە ھەراتەوە ھەتا کابۆل
تشرینی یهکهم 08, 2021 16:42 Asia/Tehran
وەڕێ کەوتنی دەیان پاسکیل سوار بە ناوی باڵوێزانی یەکگرتن و ئاشتی لە ھەراتەوە بەرەو کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان دەستی پێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاوا، وەڕێ کەوتنی پاسکیل سواران بە ناوی باڵوێزانی یەکگرتن و ئاشتی لە ھەراتەوە بەرەو کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بە پشتگریی ھەمەلایەنەی ئەنجومەنی «برایەتیی ئیسلامی»ی ویلایەتی ھەرات دەستی پێ کرا.
بڕیارە ئەم پاسکیل سوارانە زیاتر لە ھەزار کیلومەتر لە ھەراتەوە ھەتا کابۆل ببڕن و پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بە خەڵک بگەیەنن.
ئەم پاسکیل سوارانە کە بە ئاواتی دامەزرانی ئاشتی و ئاسایشت لە ئەفغانستاندا دەئاژوون، ھیوادارن ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانن سەردانی تەواتوی ویلایەتەکان بکەن.
ئەمە یەکەم تیپی پاسکیل سوارانە کە دوای دەستەڵات گرتنی تالیبان لە ئەفغانستاندا وەڕێکەوتنیان لە ھەراتەوە دەست پێ کردووە.