زۆرانبازانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیھان دوو میدالیایان بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401440-زۆرانبازانی_ئێرانی_لە_کێبەرکێکانی_زۆرانی_فەرەنگیی_پاڵەوانەتیی_جیھان_دوو_میدالیایان_بردەوە
نوێنەرانی کێشەکانی ٧٧ و ٨٢ کیلۆگرامیی ئێران لە ململانێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیھان لە نەرویژ میدالیای برۆنزیان بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 12:03 Asia/Tehran
  • زۆرانبازانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیھان دوو میدالیایان بردەوە

نوێنەرانی کێشەکانی ٧٧ و ٨٢ کیلۆگرامیی ئێران لە ململانێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیھان لە نەرویژ میدالیای برۆنزیان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد عەلی گرایی» و «پژمان پەشتام» نوێنەرانی کێشەکانی ٧٧ و ٨٢ کیلۆگرامیی ئێران لە ململانێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیھان لە ئۆسلۆی نەرویژ دوێنێ ھەینی بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکانیاندا میدالیای برۆنزیان بردەوە.

«موحەممەد ھادی سارەوی» و «عەلی ئەکبەر یوسفی»ش ئەمڕۆ شەممە بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ لە قۆناغی کۆتایی ٩٧و ١٣٠ کیلۆگرام دەبێ ڕووبەڕووی خەنیمەکانیان ببنەوە.

ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران، ھەروەھا  ئەمڕۆ شەممە لە درێژەی ململانێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە ئۆسلۆی نەرویژ دەچنە مەیدانەوە.