بەردەوامیی سەرپەڕیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ململانێی بەرایی مۆندیاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401566-بەردەوامیی_سەرپەڕیی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_لە_ململانێی_بەرایی_مۆندیاڵ
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، لە چوارەمین دیداری قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر، لە بەرامبەر کۆریای باشووری لە یاریگای ئازادی دا یەکسان ھاتنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 12:24 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی سەرپەڕیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ململانێی بەرایی مۆندیاڵ

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، لە چوارەمین دیداری قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر، لە بەرامبەر کۆریای باشووری لە یاریگای ئازادی دا یەکسان ھاتنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە چوارەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی لە ئاسیا، بۆ کۆریای باشووری لە یاریگای ئازادی چووە مەیدانەوەو یەک _یەک بە یەکسان ھاتنەوە. بەڵام بە دە خاڵەوە لە سەرپەڕی خشتەکەی تاقمی «A» دا مایەوە.

سەرەتا تیپی نیشتیمانیی کۆریای باشووری لە خولەکی ٤٩ دا گۆڵێکی تۆمار کرد کە بە گۆڵەکەی «عەلیڕەزا جەھانبەخش» لە خولەکی ٧٦ دا قەرەبوو کرایەوەو بوون بە ھاوتەریب.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بەم یەکسانیەی ١٠ خاڵی تۆمار کردو لە سەرپەڕی خشتەکەی تاقمی «A»دا مایەوەو تیپی نیشتیمانیی کۆریای باشووریش بە ٨ خاڵەوە لە ڕیزی دووھەم دا گیرسایەوە.