بوکیلە زلەکەی «ئاواتەکان» سەرەنجام گەییشتە دوایین وێستگە
بوکیلە سێ و نیو مەترییەکە کە ھێمایەکی منداڵانی پەناخوازە، دوای بڕینی ھەشت ھەزار کیلومەتر، سەرەنجام گەییشتە باشووری ڕۆژھەڵاتی بریتانیا.
بە پێی ڕاپۆرتی «ئەی بی سی نیوز» بوکیلە زلەکەی «ئاواتەکان کە لە ٢٧ی ژوئیەی ئەمساڵەوە گەشتە دوورو درێژەکەی لە ترکیاوە دەست پێ کردووە، لە ئێستادا دوای تێپەڕین لە یۆنان، ئیتالیا، سوییسڕا، ئاڵمانیا، بەلژیک و فەرەنسا سەرەنجام گەییشتە دوایین وێستگە واتە بریتانیا.
ئەم بوکیلە سێ و نیو مەترییە ھێمای ملوێنان منداڵی سوورییە کە لە نیشتیمانی خۆیان وەدەر نراون و زۆرجار بە تەنیایی ملی ڕێگایەکی چەتون و دێژ دەگرنە بەر.
«ئاواتەکان» بڕیار وایە لە شارە جۆربەجۆرەکانی بریتانیا بپەڕێتەوەو لە کۆتایی دا دوای ١٤ حەوتە لە سێھەمی نوامبەر لە مەنچێستەردا بگیرسێتەوە.
«میر نزار زوابی» دەرھێنەری ھونەریی ئەم گەڵاڵەیە لەم بارەیەوە وتوویەتی: ئێمە دەمانەوێت «بوکیلەی ئاواتەکان» ببێتە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤەکان گەورەترن بیر بکەنەوەو گەورەتریش بجوڵێنەوە.