سەرکەوتنی ریاڵ مەدرید بەسەر بارسلۆنا لە یاریی کلاسیکۆی لە نێو کامپ
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی یانەکانی ئیسپانیا و لە یاریی لوتکەی ئەو خولەدا یانەی بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەکەی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی کردو یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ پێ دۆڕاند.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەو لە خولەکی 32 داڤید ئالابا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکردو نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێشکەوتنی یانەی مێرەنگی کۆتایی هات، لە نیوەی دوەم و لە خولەکی 93ی یارییەکەدا لۆکا ڤاسکێز گۆڵی دوەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمارکرد، پێش کۆتایی هاتنی یارییەکەش ئەگوێرۆ گۆڵێکی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی خۆی بگەیەنێتە پلەی یەکەمی ریزبەندی.
ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە ئەمە جاری یەکەمی بوو کە وەک راهێنەری ئەو یانەیە لەسەر یاریگای کامپ نۆ سەرکەوتن تۆماربکات و ئەگوێرۆش لە یەکەمین بەشداریدا لە یاریی کلاسیکۆ گۆڵێکی تۆمارکرد.