قوتابییەکی ئێرانی میدالیای برۆنزی داھێنانی جیھانیی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402027-قوتابییەکی_ئێرانی_میدالیای_برۆنزی_داھێنانی_جیھانیی_بردەوە
قوتابییەکی ئێرانی توانی میدالیای برۆنزی کێبەرکێ جیھانییەکانی داھێنانی ژێنێڤی سوییسڕا بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 07:22 Asia/Tehran
  • قوتابییەکی ئێرانی میدالیای برۆنزی داھێنانی جیھانیی بردەوە

قوتابییەکی ئێرانی توانی میدالیای برۆنزی کێبەرکێ جیھانییەکانی داھێنانی ژێنێڤی سوییسڕا بباتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، کێبەرکێی جیھانی و نێونەتەوەیی داھێنانەکانی ژێنێڤ بە شێوەی ئۆتلاین لە سوییسڕاو بە بەشداریی ٦٥٠ داھێنەر لە سەرتاسەری جیھانەوەو لەژێر چاودێریی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنجومەنەکانی داھێنەران (IFIA) بەرپا کرا.

ئەم کێبەرکێیانە تایبەتی ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی داھێنەرانە کە قوتابیان لە بواری جۆربەجۆری وەک تەکنیکی و ئەندازیاری، زانستی کۆمپیۆتێر، کشت و کاڵ و ژینگە،کیمیاو ژینگەناسی و پزیشکی تیای دا خەریکی کێبەرکێ دەبن.

ئەو داھێنەرانەی وا ناویان لە فیدراسیۆنی جیھانی دا تۆمار کراوە خاوەنی پرۆژەگەلی زانستیانەو داھێنەرانەن و ناوی «فاتیمە پوورحەسەن» وەک داھێنەرێکی جیھانی بە پاشگری «INV »و خاوەنی پڕۆفایل و کۆدی تایبەتی لە شوێنی ھەمیشەیی فیدراسیۆنەکە لە ژێنێڤی سوییسڕا تۆمار کراوە