تشرینی یه‌که‌م 30, 2021 17:00 Asia/Tehran
  • نه‌ورۆز میوانى سامه‌ڕا ده‌بێت

یارییه‌کانى گه‌ڕى حه‌وته‌م له‌ خولى نایابى عیراق ده‌ستپێده‌کات و نوێنه‌ره‌که‌ى شارى سلێمانیش که‌ یانه‌ى نه‌ورۆزه‌ ده‌چێته‌ شارى به‌غداد .

 

 

رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ نه‌ورۆز له‌ سه‌ر یاریگه‌ى ئه‌مانه‌ى به‌غداد له‌ گه‌ڕى حه‌وته‌م ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى سامه‌راو یارییه‌که‌ش له‌ کاتژمێر ٢:٤٥ـى پاشنیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌کات .

نه‌ورۆزییه‌کان له‌ یارى رابردوو یه‌که‌م یارییان له‌ مێژووى به‌شداریان له‌ خولى نایابى عیراق نووسیه‌وه‌و به‌و وره‌ به‌رزیشه‌وه‌ گه‌شتى به‌غداد ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى تر .

له‌ به‌رامبه‌ردا سامه‌ڕا به‌ سه‌ره‌تایه‌کى خراپ ده‌ستیپێکردووه‌و خاوه‌نى ته‌نیا خالێکه‌و رۆژانى رابردووش راهێنه‌ره‌که‌ى ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌ .

سەرپەیڤ