که‌ناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنیی ئەرژەنتین زنجیره درامایه‌ک لەسەر ژیانی مارادۆنا پەخش دەکات
که‌ناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌رژه‌نتینی ده‌ستی به په‌خشکردنی زنجیره درامایه‌ک کرد که تایبه‌ته به ژیانی دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین.
ئه‌ویش دوای که‌متر له ساڵێک له کۆچی دوایی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی یاریگاکانی تۆپی پێ، به‌ر له ده‌ستپێکردنی ئه‌ڵقه‌کانی زنجیره دراماکه‌ش، نمایشێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م کاره هونه‌ریه له یاریگای ئه‌رجه‌نتینیۆس جونیۆرز پێشکه‌شکرا که مارادۆنا له‌م یاریگایه‌و له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی به یاری تۆپی پێ کردووه.
زنجیره دراماکه به ناونیشانی، مارادۆنا خه‌ونێکی پیرۆزه که له ساڵی دووهه‌زارونۆزده له لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌مازۆن پرایم ڤیدیۆ ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان و وێنه‌گرتنی کراوه‌و له ئێستاوه له دووسهدوچل وڵاتی جیهان په‌خش ده‌کرێت، ناوه‌ڕۆکی زنجیره دراماکه پتر باسی کاروانی وه‌رزشی مارادۆنا ده‌کات و زۆر به که‌می ژیانی تایبه‌تی ئه‌فسانه‌که ده‌خاته‌ڕوو، مارادۆنا به‌ر له کۆچی دوایی کردنی، خۆی ئاگاداری ئه‌م کاره هونه‌ریه بوو و هه‌ر خۆشی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆک و ورده‌کاریه‌کانی زنجیره دراماکه ڕێککه‌وتووه.
مارادۆنا له بیست وپێنجی تشرینی دووه‌می پاساڵ له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له ئه‌رژه‌نتین و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی کۆچی دوایی کرد.