هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق به‌فه‌رمی گه‌یشته جامی ئاسیا
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق خۆی گه‌یانده یارییه‌کانی قۆناغی کۆتای جامی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ، دوای سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی به‌حرێن.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق له دوایین یاریی خۆیدا له کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می یارییه‌کانی پاڵاوتنی جامی ئاسیا له یاریگه‌ی مهحرق له پارێزگای مه‌نامه بووه مێوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی به‌حرێن و یارییه‌که‌شی به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه.
گۆڵه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق له‌لایه‌ن یاریزانان حه‌سه‌ن عه‌بدولکه‌ریم له خوله‌کی 19 و محه‌مه‌د جه‌بر له خوله‌کی 42 و سوهه‌یب ڕه‌عد له خوله‌کی 92 تۆمار کران.
به‌م سه‌رکه‌وتنه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سه‌رکردایه‌تی ڕأهێنه‌ری چیکی میرۆسلاف سوکوب، به یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و به‌کۆکردنه‌وه‌ی 6 خاڵ به‌فه‌رمی خۆی گه‌یانده یارییه‌کانی قۆناغی کۆتایی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
بڕیاره ساڵی داهاتوو (2022) یارییه‌کانی قۆناغی کۆتایی جامی ئاسیا له وڵاتی ئۆزبه‌کستان به‌ڕێوه بچێت، هه‌ڵبژارده‌کانی ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌کان له‌گه‌ڵ چوار باشترین هه‌ڵبژارده‌ی ڕیزبه‌ندی دووه‌می کۆمه‌ڵه‌کان شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌کستانی مێوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌که، ڕکابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵی ده‌که‌ن.