یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە گەڵ یانەی بەحریی بەسرە یەکسانبوو
ئێوارەی دوێنێ شهممه ، تیپى تۆپى پێى یانهى پێشمەرگەی سلێمانی لە گەڕی چوارەمی خولی پلەیەکی عیراق میوانداری یانەی بەحری شاری بەسڕای کرد.
بە پێی ھەواڵێکی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، یارییەکە بە بەهێزی دەستی پێکرد پێشمەرگەی سلێمانی هەر زوو لە خولەکی ٨ لە ڕێگەی (چێنەر جەلال)ەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، لە خولەکی ٢٣ بەهۆی پێکانەوە یاریزان (شوان مەحمود) یاریگایی بەرەو نەخۆشخانە بە جێهێشت و بەهەست هاوڕێ شوێنی گرتەوە، پاش ئهوه یانەی بەحری سەرکەوتووبوون لە تۆمارکردنەوەی گۆڵی بەرامبەر لە خولەکی ٢٥ لە ڕێگەی یاریزان (ئەحمەد پعیب)ەوە و گێیمی یەکەم بەو ئەنجامە بە کۆتایهات.
لە گێمی دووەمدا هەردوو ڕاهێنەر بە پلانی جیاواز گەڕانەوە نێو یاریگا و لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ڕابەر جەلال (بە هەڵە) گۆڵی پێشکەوتنی بەحری تۆمارکرد دواتر چەندین گۆڕانکاری لەلایەن ڕاهێنەری پێشمەرگەوە ئەنجامدرا و هەریەک لە یاریزانن (ئاراس مستەفا و شوان کەمال و باکۆ عمر) بەشداریان پێکرا، تا بهو هۆیهوه پێشمەرگەی سلێمانی لە خولەکی ٧٥ لە ڕێگەی (دانا مستەفا)ەوە ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە .
هەرچەندە هێرشەکانی بەردەوامی هەبوو لە خولەکی ٩٠+٣ پێشمهرگهى سلێمانى گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان بە بیانوی ئۆفساید گۆڵەکەت ڕەتکردەوە و یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوویانە بە کۆتاهایهات بەم ئەنجامە پێشمەرگەی سلێمانی بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ڕکابەرەکانیەوەیەتی لە کۆمەڵەی دووەمی خولی پلەیەکی عیراق.