له خولی فه‌ڕه‌نسا پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆردۆ تۆمارکرد
له یاری لوتکه‌ی گه‌ری سێزده‌هه‌مینی خولی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانت جیرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆردۆی میوانداری تۆمار کرد.
یارییه‌که له‌سه‌ر نۆڤۆ ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له خوله‌کی بیست و شه‌ش نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی ده‌رگای گۆل تۆمار کردنی کرده‌وه ، به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌که‌م هه‌مان یاریزان گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی میوانه‌کانی تۆمار کرد‌و گێمی یه‌که‌م به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له سوودی پاریس سانت جێرمان کۆتایی پێ هات .
له گێمی دووه‌م هێرشه‌کانی یانه‌ی میوان به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌کی شه‌ست و سێ کلیان مباپێی فه‌ره‌نسی گۆلی سێیه‌می یانه پاریسیه‌که‌ی تۆمار کرد .
له خوله‌کی حه‌فتاو هه‌شت ئه‌لبێرت ئه‌لیسی هندۆراسی به تۆمار کردنی گۆلێک جیاوازیه‌که‌ی که‌م کرده‌وه ، له جوا خوله‌کی یاریش مبای لیانگی سه‌نیگالی گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار کرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له‌سوودی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان کۆتایی پێ هات و یانه‌که‌ش یازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو کۆی خالهکانیشی له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی یانه‌کان بۆ سی و چوار خال به‌رزکرده‌وه یانه‌ی بۆردۆش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی دوازده خاله‌و له پله‌ی شازده‌می ریزبه‌ندی دێت .