کۆریای باشووری یارییەکانی ئۆلەمپیکی پەکین بایکۆتی دیپلۆماسی ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403462-کۆریای_باشووری_یارییەکانی_ئۆلەمپیکی_پەکین_بایکۆتی_دیپلۆماسی_ناکات
سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری پەیوەست بوون بە بایکۆتی دبپلۆماسیانەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٢ی پەکین لە لایەن ئەمریکای ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2021 04:13 Asia/Tehran
  • کۆریای باشووری یارییەکانی ئۆلەمپیکی پەکین بایکۆتی دیپلۆماسی ناکات

سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری پەیوەست بوون بە بایکۆتی دبپلۆماسیانەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٢ی پەکین لە لایەن ئەمریکای ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، «مۆن جائێ ئین» سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری وتی: ئەم وڵاتە ھەگەری بایکۆت کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی پەکین بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە چین دا تاتوێ ناکات.

مۆن جەختی لەوەش کردووەتەوە کە کۆریای باشووری خوازیاری برەو پێ درانی ناوچەی ئەقیانووسی ئازادو کراوەیەو چینیش دەبێ ھەوڵی دامەزراندنی ئاشتی بدات لە شێوەدوورگەی کۆریادا.

لە ئێستادا سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری لە گەشتێکی سێ ڕۆژەدا بۆ ئۆسترالیا بە سەر دەبات.