مەلەوانێکی نابینای ئەفغانی پلەی پاڵەوانەتیی دەست خست
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403485-مەلەوانێکی_نابینای_ئەفغانی_پلەی_پاڵەوانەتیی_دەست_خست
وەرزشوانی نابینای ئەفغانی لە کێبەرکێکانی مەلەی لەندەن پلەی سێھەمی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2021 11:48 Asia/Tehran
  • مەلەوانێکی نابینای ئەفغانی پلەی پاڵەوانەتیی دەست خست

وەرزشوانی نابینای ئەفغانی لە کێبەرکێکانی مەلەی لەندەن پلەی سێھەمی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تولوع نیوز، «وەلی موحەممەد نوری» ئەمڕۆ سێ شەممە لە کێبەرکێکانی مەلەی لەندەن لە نێوان سەد وەرزشوان دا لە مەودایەکی ٥٠ مەتری دا بە مەلەکردن ڕەچەی ٥٩ چرکەی تۆمار کردو پلەی سێھەمی دەست خست.

«وەلی موحەممەد نوری» وەرزشوانی ئەفغانی دە ساڵ لەمەبەر بینایی خۆی لە بەر تەقینەوەی مین لە ھیلمەنددا لە دەست دا.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە بواری سەرەکیی وەرزشی «وەلی موحەممەد نوری» ڕاکردنی مەیدانییەو ناوبراو بەرلەمە لە کێبەرکێکانی ڕاکردنی مەیدانی دا لە ئەفغانستان، لە ململانێ لەگەڵ کەسانی ساغ و سەلیم دا میدالیای برد بووەوە.