سەرکەوتنی دوو وەرزشوانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی جیھانیی تێکواندۆ
کانونی یهکهم 24, 2021 15:57 Asia/Tehran
«فاتیمەو عاتیفە موحەممەد عەلیزادە» دوو خاتوونی تێکواندۆکاری ئێرانی توانییان میدالیای برۆنز لە بواری «پومسە»ی کێبەرکێکانی جیھانی ببەنەوە.
کێبەرکێی چەلنچی پومسەی جیھان بەشێوە ئۆتلاین و بەبەشداریی تێکواندۆکارانی سەربە وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان بەرپا کرا.
لەم کێبەرکێیانەدا دوو تێکواندۆکاری ئێرانی توانییان بە شکست پێ ھێنانی خەنیمە نێوخۆیی و دەرەوەییەکانیان میدالیای بایەخمەندی برۆنز بە خۆیان تەرخان بدەن.
لەم ڕووداوەدا کە بە چاودێریی فیدراسیۆنی جیھانیی تێکواندۆ بەرپا کرا، تیپی کۆریای باشووری میدالیای زێڕی بردەوەو تیپی دوو کەسەی تایوانیش لە پلەی دووھەم دا وەستا.
پومسە زنجیرەیەک جوڵەی کلاسیکیی تێکواندۆ داگری تەکنیکەکانی وەستان، دەست، لاق و جێگۆڕکێیە کە بە شێوەیەکی لۆژیکانە دیزاین کراوە.