کانونی دوھەم 02, 2022 07:51 Asia/Tehran
  • له‌ خولی نایابی عێراق دا هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سامه‌ڕا تۆمارکرد

یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی له‌ گه‌ڕی شازده‌می قۆناغی یه‌که‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌کانی عێراق به‌ده‌ستهێناو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ یانه‌ی سامه‌ڕای میوانداری برده‌وه.

 

 هه‌ردوو گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ گێمی دووه‌م له‌ ڕێگای یاریزانان شێرکۆ که‌ریم و بارزان شێرزاد تۆمارکران. 

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌کی به‌سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌که‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ کۆکردنه‌وه‌ی چوارده‌ خاڵ و به‌ شێوه‌ی کاتی سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان.

 هاوکات ئه‌مه‌ سێیه‌م بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له‌ ڕکابه‌ریه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، له‌ گه‌ڕی داهاتووی خوله‌که‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی میسانی میوانی ده‌بێته‌وه‌.

سەرپەیڤ