ڕۆژی 17ی کانوونی دووه‌م رێوره‌سمی زه‌بێست بۆ باشترینه‌کانی سالی 2021 به‌رێوه‌ده‌چێت
ڕۆژی حه‌ڤده‌ی کانوونی دووه‌می داهاتوو له‌نیونی وڵاتی سویسرا و له‌باره‌گای یه‌کێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی رێوره‌سمی زه بێست بۆ باشترینه‌کانی سالی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ک به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی دوایین لیستی فیفا که بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌لاته بڵاوکرایه‌وه، هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ی جیهانی لیۆنێل مێسی و رۆبرت لیڤاندۆڤسکی و محه‌مه‌د سه‌لاح رکابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ک ده‌که‌ن، مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌سالی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ک توانی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین نازناوی کوپا ئه‌مه‌ریکا به‌رز بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ل یانه‌ی بارسێلۆنا بووه گۆڵکاری خولی ئیسپانیا، رۆبرت لیڤاندۆڤسکی پۆله‌ندی یاریزانی یانه‌ی بایره‌ن میونشن له‌سالی دوو هه‌زارو بیست‌و یه‌ک زۆرترین گۆلی تۆمارکردوه، هه‌روه‌ها نازناوی بۆندسلیگا و جامی سوپه‌ری ئه‌لمانیای له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه.
هه‌رچی محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوله،ئه‌وا له‌سالی دوو ههزاروبیست و یه‌ک توانی ئاستێکی به‌رز له‌گه‌ڵ سوور پۆشه‌کانی لێڤه‌رپۆل پێشکه‌ش بکات، جیاواز لهکوران له‌سه‌ر ئاستی کچانیش هه‌ریه‌ک له ئه‌لێکس پۆتیلاس و جێنی هێرمۆسۆ یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و سام کیری کچه یاریزانی ئوسترالی رکابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌لاتی باشترینن بۆ سالی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ک.