تاقیکاریی کۆرۆنای شەترەنجزانەکەی ئێران لە ئیتالیا پۆزیتیڤ بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404544-تاقیکاریی_کۆرۆنای_شەترەنجزانەکەی_ئێران_لە_ئیتالیا_پۆزیتیڤ_بوو
«موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» شەترەنجزانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی ئیتالیا توشی کۆرۆنا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2022 12:18 Asia/Tehran
  • تاقیکاریی کۆرۆنای شەترەنجزانەکەی ئێران لە ئیتالیا پۆزیتیڤ بوو

«موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» شەترەنجزانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی ئیتالیا توشی کۆرۆنا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «سەیید موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران کە بڕیار وا بوو دوای بەشداری لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ئیتالیا لە لیگی فەرەنسا یاری بکات لە بەر پۆزیتیڤ بوونی تاقیکاریی کۆرۆناکەی کەرەنتین کرا.

«شادی پەریدەر» جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی شەترەنج پۆزیتیڤ بونی تاقیکاریی کۆرۆنای «تەبا تەبایی» شپتڕاست کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە ناوبراو بە خەستی نەخۆش کەوتووەو کەرەنتین کراوە.

«تەباتەبایی» کە لە کێبەرکێکانی «ڤۆرگانی»ی ئیتالیادا بەشداریی کرد بوو لە خولی ھەشتەم دا یارییەکەی بە خەنیمێکی ھیندی دۆڕاندو لە خولی کۆتایی دا بوو بە بەکسان و لە ئەنجام دا بە ٦ خاڵ کەوتە ڕیزی دەیەمی کێبەرکێکانەوە.