خاتوونێکی ئێرانی خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکانی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404564-خاتوونێکی_ئێرانی_خەڵاتی_نێونەتەوەیی_پیشە_دەستییەکانی_بردەوە
خاتوونێکی ھونەرمەندی ئێرانی لە بواری پیشەی دەستی بۆ بردنەوەی پێنجەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ دا ھەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2022 09:53 Asia/Tehran
  • خاتوونێکی ئێرانی خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکانی بردەوە

خاتوونێکی ھونەرمەندی ئێرانی لە بواری پیشەی دەستی بۆ بردنەوەی پێنجەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ دا ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، خاتوو «شەھربانو عەرەبیان» ھونەرمەندی ئێرانیی بواری کانزاو میناکاری وەکو ھونەرمەندو پیشەگەری ئافرەتی ساڵی ٢٠٢١ لە بواری چێکردن و بەرھەمھێنانی پیشەی دەستیی ھەڵبژێردراو خەڵاتەکەی بردەوە.

 پێنجەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی پیشە دەستییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە حەوتەی پیشەدەستییەکان لە نیودلھیی وڵاتی ھیند بۆ ڕێزگرتن لە یادو ناوی «غادە حەجاوی» سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجوکەنی جیھانیی پیشە دەستییەکانی ئاسیاو ئۆقیانوسیە بەرپا کرا.