له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا مه‌غریب گه‌یشته قۆناغی 16
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده‌ی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیای دووهه‌زاروبیست ودوو مسۆگه‌رکرد که له یاریگاکانی وڵاتی کامیرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌که‌می پاڵهوانێتیهکهو له گڕوپی سێیه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی کۆمۆرۆسی برده‌وه.
یاریه‌که له یاریگای ئه‌حمه‌دۆ ئههیجۆ له یاواندی پایته‌ختی کامیرۆن به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌کی شازده‌دا، یاریزان سه‌لیم ئه‌ملاح گۆڵێکی بۆ مه‌غریب تۆمارکردو گێمی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو. له گێمی دووه‌م و له خوله‌کی هه‌شتاوهه‌شتدا، یاریزان زه‌که‌ریا ئهبوخهلال گۆڵی دووه‌می مه‌غریبی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌کی برده‌وه‌و کۆی خاڵه‌کانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م گه‌یانده شه‌ش خاڵ و گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌که مسۆگه‌رکرد، جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له مێژووی خۆی ته‌نها جارێک له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاوشه‌ش نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای به‌ده‌ستهێناوه .