ڕاھێنەری پێشووی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران لە نەھاوەند کۆچی دوایی کرد
«فەرامەرز سەماوات» ڕاھێنەری پێشووی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە بەر نەخۆشیی دڵ ماڵئاوایی لەژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خوالێخۆشبوو «سەماواتی» لە ڕاھێنەرانی بلیمەتی زۆران و خەڵکی شارستانی نەھاوەندی سەربە پارێزگای ھەمەدان و لە دایک بووی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٨ بوو.
«موجتەبا خودا ڕەحمی» لە ساڵی ١٣٦٥ لە ڕاھێنرانی لە لایەن خوالێخۆشبوو «سەماواتی»ەوە بۆ یەکەمجار توانی ھەمەدان بکات بە خاوەنی میدالیای زۆرانی ئاسیا.
زۆرانی پارێزگای ھەمەدان بە تایبەت نەھاوەند لە کۆتایی دەیەی ٦٠ و دەیەی ٧٠ لە سەر دەستی «فەرامەرز سەماواتی» گەییشتە لوتکەو پتر لە ٢٠ میدالیای گرینگی نێونەتەوەیی لە کۆپە جۆربەجۆرەکان مسۆگەر کرد.
خوالێخۆشبوو «سەماواتی» بۆ ماوەی ساڵانێکی دوورودرێژ سەرۆکی ئەنجومەنی زۆرانی شارستانی نەھاوەند بوو کە چوارەمی بەفرانباری ئەمساڵ بە فەرمی لە چالاکیی وەرزشی ئەم شارستانە خانەنشین کرا.
بەڕێزی ڕۆژی چوارشەممە لە بەر نەخۆشیی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەکراو سەرباری ھەوڵی تاقمی پزیشکیی نەھاوەند بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی بە داخەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.