کانونی دوھەم 23, 2022 13:58 Asia/Tehran
  • ئه‌مڕۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی  عێراق دەگاتە تاران

بریاره‌ پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ ، تیپى تۆپى پێى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق گه‌شتى تارانى پایته‌ختى ئێران بکات به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ یارییه‌که‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و وڵاته‌ له‌ چوارچێوه‌ى پاڵاوتنه‌کانى جامى جیهانى سه‌رکه‌وتن بۆ جامى جیهانى 2022.

 

عیراق له‌م گه‌شته‌دا ته‌نیا شێرکۆ که‌ریمى کوردى یاریزانى هه‌ولێرى تێدایه‌ و له‌ لایه‌ن پیترۆڤیچى راهێنه‌ره‌وه‌ پشتى پێبه‌ستراوه‌ .

بریاره‌ رۆژى 27ـى ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ى ئازادى له‌ تاران هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئێران و عێراق به‌رامبه‌ر یه‌کتر بوه‌ستنه‌وه‌ .

سەرپەیڤ