ئێران لە لێژنەی داوەرانی یەکێتیی جیھانیی زۆران بوو بە خاوەنی کورسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404882-ئێران_لە_لێژنەی_داوەرانی_یەکێتیی_جیھانیی_زۆران_بوو_بە_خاوەنی_کورسی
داوەریی ئێران دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە لێژنەی داوەرانی یەکێتیی جیھانیی زۆران بوو بە خاوەنی کورسی و بەمجۆرە ژمارەی کورسییە نێونەتەوەییەکانی زۆرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە دە کورسی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2022 13:23 Asia/Tehran
  • ئێران لە لێژنەی داوەرانی یەکێتیی جیھانیی زۆران بوو بە خاوەنی کورسی

داوەریی ئێران دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە لێژنەی داوەرانی یەکێتیی جیھانیی زۆران بوو بە خاوەنی کورسی و بەمجۆرە ژمارەی کورسییە نێونەتەوەییەکانی زۆرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە دە کورسی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای ڕاوێژو پێ و شوێنگرتنە ئەنجام گرتووەکان لە ڕێگای فیدراسیۆنی ئێرانەوە، زۆرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بە خاوەنی دە کورسی لە کۆمیسیۆن و لێژنە جۆربەجۆرەکانی یەکێتیی جیھانیی زۆران.

«موحەممەد موسەلایی پوور» سەرۆکی لێژنەی داوەرانی زۆرانی ئێران دوای خوالێخۆشبوو «مەھدی خالیدی» وەکو ئەندامی کۆمیسیۆنی داوەرانی یەکێتیی جیھانیی زۆران ھەڵبژێریدرا.

ھەروەھا «بابەک شادگان» پزیشکی ئێرانیی دانیشتووی کەنەداش ھەمیسان وەکو سەرۆکی لێژنەی پزیشکیی دیاری کرایەوە.