له یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیاڵ له کیشوه‌ری ئه‌مریکای باشوور، ڤه‌نزوێلا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆلیڤیا تۆمارکرد
له گه‌ری پازده‌هه‌مینی پالاوتنی هه‌لبژارده‌کانی ئه‌مه‌ریکای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 ی ولاتی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی ڤه‌نزوێلا میوانداری هه‌لبژارده‌ی بۆلیڤیای کرد‌و یاریه‌که‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێک .
یاریه‌که له‌سه‌ر یاریگای رافائیل ئه‌بۆستین تۆڤار به‌رێوه چوو، له خوله‌کی بیست‌و چوار سۆلۆمۆن رۆندۆن به تۆمار کردنی گۆلێک ده‌رگای گۆل تۆمار کردنی له‌یاریه‌که کرده‌وه ، ده خوله‌ک دواتر هه‌مان یاریزان گۆلی دوه‌می خۆی و ڤه‌نزوێلای تۆمار کرد، دوای چوار خوله‌کی دیکه‌و له خوله‌کی سی و هه‌شت برۆنۆ میراندا گۆلێکی بۆ بۆلیڤیا تۆمار کرد‌و جیاوازی گۆله‌کانی له گێمی یه‌که‌م بۆ گۆلێک که‌م کرده‌وه .
له گێمی دووه‌میش فشاره‌کانی خاوه‌ن یاریگا زیاتر بوو له خوله‌کی په‌نجاو پێنج دارین ماتیش گۆلی سێیه‌می بۆ ڤه‌نزوێلا تۆمار کرد، له خوله‌کی شه‌ست و حه‌وت پیاوی یاریه‌که سۆلۆمۆن رۆندۆن گه‌رایه‌وه‌و گۆلی سێیه‌می خۆی و چواره‌می هه‌لبژارده‌که‌ی تۆمار کرد‌و بووه هاتریکی یاری.
به‌م بردنه‌وه‌یه ڤه‌نزوێلا که له‌پله‌ی ده‌یه‌مین و کۆتایی ریزبه‌ند دێت سێیه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد‌و خاله‌کانیشی بۆ ده خال به‌رزکرده‌وه ، بۆلیڤیاش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و پازده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .