ئەستێرەکان و یانەکانی تۆپی پێ ماتەمینیان بۆ ره‌یان مەغریبی راگەیاند
ژمارەیەک لە یانە و ئەستێرەکانی تۆپی پێی عەرەب و ئەوروپا ماته‌مینی بۆ ره‌یان-ی ته‌مه‌ن پێنج ساڵانی مەغریبی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی شه‌ممه له بیرێکدا به مردویی ده‌رهێنرا.
ره‌یان-ی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان یه‌کی ئه‌م مانگه، که‌وته ناو بیرێکێکه‌وه و تیمه‌کانی فریاکه‌وتنی مه‌غریب دوای پێنج رۆژ له هه‌ولدان ، شه‌وی شه‌ممه لەسەر یەکشەممە توانیان له بیره‌که ده‌ریبهێنن، بەڵام درەنگانی شەوی رابردو شانشینی مەغرب بڵاویکرده‌وه، "به‌داخه‌وه به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌ناو بیرێکدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک، ره‌یانی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به‌مردویی له‌لایه‌ن تیمه‌کانی رزگارکه‌ره‌وه ده‌رهێندرا".
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ره‌یان، چەندین یانە و ئەستێرەی تۆپی پێ پرسەی ماته‌مینی و هاوهەڵوێستیان بۆ خێزانەکەی راگه‌یاند.
هه‌ژماری فەرمی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە فەیسبوک نوسیویەتی، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رایانمان پێگەیشتوە، بەم بۆنە بە ئازارەوە پرسه و سەرەخۆشی لە دایک و باوکی و هەمو خێزانەکەی دەکەین".
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، "سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی ره‌یان هه‌یه و هەست و دڵمان لەگەڵ دایک و باوکیدایە و سەرەخۆشیمان لە گەلی مەغریب و هەمو مرۆڤایەتی دەکەین بۆ ئەم تراژیدیایە".
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاندوه، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ره‌یانمان پێگەیشت، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هەمو خۆشەویستانی دەکەین بۆ بەرگریە درێژەکەی بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە".
پاریس سان ژجێرمان ، یانه فڕه‌نسیه‌که‌ش به نوسینی، "خودا بەزەیی بە ره‌یانی منداڵدا دابێت"، ماته‌مینی راگه‌یاندوه.
هەروەها کۆمەڵێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی مەغریب، پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمییان راگه‌یاند، کە بریتین لە ئەشرەف حەکیمی، نایف ئه‌کرد و مەهدی بنعه‌تیه و عەبدولسەمەد ئەلزەلزولی و ئەمین حاریس و زەکەریا ئەبوخه‌لال.
هاوکات کیلیان مباپێ، ئەستێرەی فڕەنسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندوه، "إنا لله وإنا إلیه را‌جعون".