بەرپاکرانی قۆناغی چوارەمی پاسکیل سواریی ئانتالیای تورکیا
شوبات 15, 2022 13:29 Asia/Tehran
قۆناغی چوارەمی خولی گەشتی پاسکیل سواریی جاددەی ئانالیا لە زنجیرە گەشتە ئەورووپییەکانی ٢٠٢٢ بە پاڵەوانەتیی پاسکیل سواری دانیمارکی بەرپا کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، قۆناغی چوارەمی خولی گەشتی پاسکیل سواریی جاددەی ئانالیا لە زنجیرە گەشتە ئەورووپییەکانی ٢٠٢٢ کە بە مەودای ١٥٦.٥ کیلومەتر لە ئانتالیا ئەنجامی گرت، «ھیاکوب ھیندزگال» لە دانیمارکەوە لەگەڵ تیپی «ئۆنواکس» پاڵەوانەتییان تۆمار کرد.
ھەروەھا «ئالساندرۆ فیدلی» لە ئیتالیا لەگەڵ تیپی «گازپرۆم ڕووس» بە چوار چرکە مەوداو «لوک ویرتگێن» لە لوکزامبورگەوە بە ٦ چرکە مەودا کەوتنە ڕیزی دووھەم و سێھەمەوە.