یانەی تێکواندۆی تاران، میوانداری کۆپی یانەکانی ئاسیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405812-یانەی_تێکواندۆی_تاران_میوانداری_کۆپی_یانەکانی_ئاسیایە
کێبەرکێکانی تێکواندۆی کۆپی یانەکانی ئاسیا لە دوو بەشی پیاوان و ئافرەتان بە میوانداریی یانەی تێکواندۆی تاران بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2022 14:05 Asia/Tehran
  • یانەی تێکواندۆی تاران، میوانداری کۆپی یانەکانی ئاسیایە

کێبەرکێکانی تێکواندۆی کۆپی یانەکانی ئاسیا لە دوو بەشی پیاوان و ئافرەتان بە میوانداریی یانەی تێکواندۆی تاران بەڕێوە دەچێت.

یانزەھەمین خولی کێبەرکێکانی خولی کێبەرکێکانی تێکواندۆی کۆپی یانەکانی ئاسیا ١٣و١٤ی ڕەشەمە بە ئامادە بوونی ٢١٠ تێکواندۆکار لە ئێران، کازاخستان، ئۆزبەکستان، هیند، پاکستان، عێراق، ئۆردۆن، عوممان، ئەفغانستان، ئیمارات و تیپی پەنابەران لە یانەی تێکواندۆی تاران بەرپا دەکرێت.

کێبەرکێی بەشی ئافرەتان بە بەشداریی ٦٤ تێکواندۆکار ١٣ی ڕەشەمەو کێبەرکێی بەشی پیاوانیش بە ئامادە بوونی ١٤٦ وەرزشوان ١٤ ڕەشەمە بەرپا دەکرێت.

براوەکانی کێیەرکێکان میدالیای زێڕ، زیوو برۆنزیان پێ دەبەخشرێت.