کاردانەوەی «پۆرتۆ» بەرامبەر بە درەوشانەوەی «تاریمی» بە زمانی فارسی: بەڕاستی ئەژدیھای
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405827-کاردانەوەی_پۆرتۆ_بەرامبەر_بە_درەوشانەوەی_تاریمی_بە_زمانی_فارسی_بەڕاستی_ئەژدیھای
یانەی «پۆرتۆ» دوای درەوشانەوەی لوتکەیی ئەستێرەکەی ئێران بە زمانی فارسی ستایشی ئەم یاریزانە ئێرانییەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی «پۆرتۆ» بەرامبەر بە درەوشانەوەی «تاریمی» بە زمانی فارسی: بەڕاستی ئەژدیھای

یانەی «پۆرتۆ» دوای درەوشانەوەی لوتکەیی ئەستێرەکەی ئێران بە زمانی فارسی ستایشی ئەم یاریزانە ئێرانییەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی خولی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی کۆپی لادانی پۆرتۆگال، یانەی «پۆرتۆ» بۆ «سپۆرتینگ» چووە مەیدانەوەو لە ئەنجامی درەوشانەوەی تاریمی دوو بە یەک بە سەری دا سەرکەوت.

لەم یاریەدا تاریمی ھەم گۆڵی تۆمار کردو ھەم توانی بە جوانی تۆپێک ڕادەستی «ئەڤانیلسۆن» بکات و لە ئەنجام دا ییانەی پۆرتۆ یاریی چوونەکەی لە ماڵی خەنیمەکەی دا بردەوە.

درەوشانەوەی تارمی بووە ھۆی ئەوەی کە ھەژماری ئینیستاگرامی یانەی پۆرتۆ بە زمانی فارسی ستایشی بکات و بنووسێت: تارمی گڕی خەنیمەکە بەردا، ئەویش بە تۆپ ڕادەست کردنێکی ناوازەو تۆمارکردنی گۆڵێکی جئان، بە ڕاستی ئەژدیھایە.