مەشھەد دەبێتە میوانداری یاریی تۆپی پێی ئێران و لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405860-مەشھەد_دەبێتە_میوانداری_یاریی_تۆپی_پێی_ئێران_و_لوبنان
دوایینکێبەرکێی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە گروپی یەکەمی قۆناغی ھەڵبژاردەی کێبەرکێکانی مۆندیاڵ بە میوانداریی مەشھەد لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران بەرپا دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2022 19:41 Asia/Tehran
  • مەشھەد دەبێتە میوانداری یاریی تۆپی پێی ئێران و لوبنان

دوایینکێبەرکێی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە گروپی یەکەمی قۆناغی ھەڵبژاردەی کێبەرکێکانی مۆندیاڵ بە میوانداریی مەشھەد لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران بەرپا دەکرێت.

بە ڕەزامەندیی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و لوبنان لە حەوتەی دەیەم و کۆتایی دواقۆناغی ھیەڵبژاردەی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ ڕۆژی سێ شەممە نۆھەمی خاکەلێوەی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی لە وەرزشگای ئیمامی ڕەزا(ع)ی شاری مەشھەد بەرپا دەکرێت.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە حەوتەی نۆیەمی ئەم کێبەرکێیانە چوارەمی خاکەلێوەی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی لە وەرزشگای مۆندیاڵی سئول ڕووبەدووی کۆریای باشووری دەبێتەوەو لەپاشان بۆ ئەنجام دانی دوایین یاری لە گەڕانەوە بۆ ئێران دەچێتە مەشھەدی پیرۆزو

یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران بەرلەمە ھاوڕێ لەگەڵ کۆریای باشووری لە تاقمی «A»ی کێبەرکێکاندا ھەڵکشان بەرەو قۆناغی مۆندیاڵی خۆیانیان یەکلایی کردەوە.