ئادار 08, 2022 14:33 Asia/Tehran
  • پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەلپەڕکێی پەردەی لە سەر ھەڵدرا

پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە کە بڕیارە خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت، پەردەی لە سەر ھەڵدرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سەیید ئەحمەد تەوەکولی» سەرۆکی ئەنجومەنی ئایینی- نەریتیی هەڵپەڕکێی کوردستان لە ئاھەنگی پەردەلادان لە پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە، وتی: تا ئێستا ٣ فێستیڤاڵ لە ئاستی وڵاتدا بەڕێوە چووە.

ئەو وتیشی: لە بەر تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم فێستیڤاڵە چەند ساڵ بەڕێوە نەچوو بەڵام پاش پێ و شوێنگرتنەکەی ئەنجومەنی هەڵپەڕکێی کوردستان، مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٤٠١ لە فەرمانگەی ئیرشادی بانە وەرگیرا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە بڕیارە لە ٧ تاکوو ٩ی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت و پێش بینی دەکرێت زیاتر لە ٥٠ بەرهەم بۆ فێستیڤاڵەکە بەڕێ بکرێت.

سەرپەیڤ