ئافرەتانی ئێران لە ڕۆژی یەکەمی کێبەرکێکانی تێکواندۆی کۆپی سەرۆکایەتی سێ زێڕیان بردەوە
ئادار 11, 2022 09:10 Asia/Tehran
ململانێی ڕۆژی یەکەمی چوارەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی تێکواندۆی کۆپی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیھانی لە گروپی ئافرەتان بە سەرکەوتنی ئافرەتانی تێکواندۆکاری ئێرانی کۆتایی پێ ھات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران، ئەم خولەی کێیەرکێکان ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی ٦١ تێکواندۆکار لە کێشەکانی ۴۶-، ۵۳-، ۶۲- و ۷۳- کیلۆگرام سەربە وڵاتانی ئەفغانستان، ئازەربایجان، هیند، ئێران، ئۆردۆن، کازاخستان، لوبنان، پاکستان، تورکیا، ئوزبەکستان و تیپی پەناخوازان لە ماڵی تێکواندۆ بە میواندارەتیی ئێران دەستی پێ کرا کە لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە ئافرەتانی ئێرانی توانییان سێ میدالیای زێڕ، سێ زیوو چوار برۆنز مسۆگەر کەن.
ھەروەھا کازاخستان میدالیایەکی زێڕ، ئۆردۆن میدالیایەکی زیوو ئوزبەکستان سێ برۆنزو ئازەربایجانیش برۆنزێکییان بە خۆیان تەرخان دا.