بۆکسێنکاری ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا میدالیای برۆنزی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406079-بۆکسێنکاری_ئێرانی_لە_کێبەرکێکانی_پاڵەوانەتیی_ئاسیا_میدالیای_برۆنزی_بردەوە
نوێنەری کێشی ٦٣ کیلۆگرامی ئێران لە درێژەی کێبەرکێی بۆکسێنی پاڵەوانەتیی تازە لاوان و لاوانی ئاسیا میدالیای برۆنزی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2022 12:01 Asia/Tehran
  • بۆکسێنکاری ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا میدالیای برۆنزی بردەوە

نوێنەری کێشی ٦٣ کیلۆگرامی ئێران لە درێژەی کێبەرکێی بۆکسێنی پاڵەوانەتیی تازە لاوان و لاوانی ئاسیا میدالیای برۆنزی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی بۆکسێن، کێبەرکێی بۆکسێنی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا لە «ئەمان»ی ئۆردۆن بەرپا کراو «سەیید عەلی ئەکبەر میر ئەحمەدی» بۆکسێنکاری ئێرانی لە قۆناغی پێش کۆتایی کێشی ٦٣ کیلۆگرام بۆ « جوجی ئەکبەر کۆدراتۆف» لە ئوزبەکستانەوە چووە مەیدان و ٣ بە ٢ یارییەکەعی پێ دۆڕاندو بە وەرگرتنی میدالیای برۆنز بەسەندەی کرد.

«میر ئەحمەدی» لە ئاراستەی گەییشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی توانی بووی «دالاتنای تەنگیز» لە مەنگۆلیا ببەزێنێ.

کێبەرکێکانی بۆکسێنی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا بە میواندارەتیی ئۆردۆن لە حاڵی بەڕێوە چوون دایە.

تیپی نیشتیمانیی تازەلاوان و لاوانی بۆکسێنی ئێران بە سەرپەرشتیی «مەھدی پوور»و بە ئامادە بوونی ١٣ وەرزشوان بەشداریی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ئەمانی پێتەختی ئۆردۆنیان کردووە.