فستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوەدەچێت
ئادار 19, 2022 07:57 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی مەهاباد باسی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد دەکات .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش شەهابی لەم بارەوە وتی: چوارەمین فستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە ژێر ناوی "هەوارگەی موکریان" ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ڕەشەمە لە هۆڵی وەحدەتی مەهاباد بەڕێوە دەچێت.
وتیشی: لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەرنامەی فەرهەنگی و وەرزشی، پیشانگای پیشە دەستکردەکان و ... لە مەهاباد بەڕێوە دەچن.
ناوبراو روونی کردەوە: نۆژەن کردنەوەی سینەما تەربیەتی ئەم شارە لە بەرنامەی ئێمە دایە و هەوڵی زۆری بۆ دراوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە.