ئادار 28, 2022 10:37 Asia/Tehran
  • تارۆمی باشترین گۆڵ لێده‌ری جامی جیهانیی له‌ ئاسیا

فوتباڵیستی هێرشبه‌ری تیمی هه‌ڵبژارده‌ی فوتباڵی ئێران له‌ سه‌ر,وی خشته‌ی گۆڵ لێده‌رانی قۆناغی فئیناڵی جامی جیهانیی له‌ ئاسیادایه‌.

مه‌هدیی تارۆمی فوتباڵیستی هێرشبه‌ری تیمی هه‌ڵبژارده‌ی فوتباڵی ئێران له‌کاتێکدا که‌ سێ یاریی قۆناغی فیناڵی پاڵاوتنی جامی جیهانیی به‌رامبه‌ر به‌ سووریا، لوبنان و کۆریای باکووری له‌کیس چوو، به‌ڵام ئێستایش هه‌ر به‌ 4 گۆڵی لێداو بانترین پله‌ی پێدراوه‌ له‌ خشته‌ی باشترین گۆڵ لێده‌رانی قۆناغی به‌رایی له‌ ناوچه‌ی ئاسیادا.

تارۆمی له‌به‌ر هه‌ژماری یاریی که‌متری له‌ سه‌رووی خشته‌دایه‌، "جونیا ئیتۆ" له‌ ژاپۆنه‌وه‌ ، "ساڵح شه‌هری" له‌ عه‌ره‌بستانه‌وه‌، "سونگ هیونگ مین" له‌ کۆریای باشووره‌وه‌ و "ڤوو لی"ـیش له‌ چینه‌وه‌ چوارگۆڵه‌ن.

سەرپەیڤ