سەرکەوتنی نوێنەری شەترەنجی ئێران بە سەر مامۆستای گەورەی شەترەنجی ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406697-سەرکەوتنی_نوێنەری_شەترەنجی_ئێران_بە_سەر_مامۆستای_گەورەی_شەترەنجی_ئەمریکادا
یاریزانی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران بە سەرکەوتنی لە بەرامبەر شەترەنجزانی ئەمریکی چەنسی خۆی بۆ وەپێش کەوتنی لەم مامۆستا گەورەیەی شەترەنج پاراست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2022 07:37 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی نوێنەری شەترەنجی ئێران بە سەر مامۆستای گەورەی شەترەنجی ئەمریکادا

یاریزانی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران بە سەرکەوتنی لە بەرامبەر شەترەنجزانی ئەمریکی چەنسی خۆی بۆ وەپێش کەوتنی لەم مامۆستا گەورەیەی شەترەنج پاراست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» لە یاریی دووھەمی قۆناغی پێش کۆتایی خەڵاتی گەورەی «فیدە»، ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتێکدا ڕووبەڕووی خەنیمەکەی بووەوە کە دەبا بۆ مانەوەی سەرکەوتبا، ھەر لە بەر ئەمەش بە یارییەکی پرشنگدارو ناوازە توانی کارێکی گەورە بکات و مامۆستای گەورە «وسڵی سوو» بە ڕیتینگی ٢٧٧٦ بە جوانی ببەزێنێ.

مامۆستای گەورە «موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» بەم سەرکەوتنەی وێڕای گەییشتن بە دەرەنجامی یەکسانی یەک بە یەک لە قۆناغی پێش کۆتایی دا، توانی ڕەچەی گەورەترین شەترەنجزانی ئێرانی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە سەرکەوتن بە سەر «ئانیش گیری» شکاند بووی، بەرزتر کاتەوە.

براوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی قۆناغی پێش کۆتایی ئەو یاریزانەیە کە لە سێ کێبەرکێ دا دوو سەرکەوتن تۆمار بکات.

«تەباتەبایی» لە بەرەی زێڕینی شەترەنجی ئێران دێتە ئەژمارو لە ئێستادا لە ڕیزی دووھەمی شەترەنجزانانی ئێراندایە. تەباتەبایی ناسناوگەلێکی وەک جێگری پاڵەوانی ئاسیای لە کارنامەی خۆی دا تۆمار کردووە.

«تەباتەبایی» لە ساڵی ١٤٠٠ەوە بە چوونە ڕیزی ھەشت شەترەنجزانی ھەڵکەوتەی دنیا مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێی مامۆستای گەورەی «فیدە»ی وەرگرت.