مێژوو چێکردنی تارمی لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406822-مێژوو_چێکردنی_تارمی_لە_ھەڵبژاردەی_پاڵەوانانی_ئەورووپا
ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی ئێران و ئەندامی یانەی پۆرتۆ لە مێژووی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا ناوی خۆی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2022 08:38 Asia/Tehran
  • مێژوو چێکردنی تارمی لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا

ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی ئێران و ئەندامی یانەی پۆرتۆ لە مێژووی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا ناوی خۆی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، مەھدی تارمی ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی ئێران و ئەندامی یانەی پۆرتۆ لە وەرزی ڕابردووی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا لە کێبەرکێی یانەکەی لەگەڵ تیپی چڵێسی وەھا گوڵێکی ناوازەی تۆمار کرد کە لە ئێستادا وەکو باشترین گۆڵی ساڵی ئەورووپا ھەڵبژێردراوە.

ھەر بەم بۆنەیەوە ماڵپەڕی «بلیچێر ڕاپۆرت»ی ئەمریکا پاڵێوراوانی باشترین گۆڵی مێژووی قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپای بڵاو کردەوە.

ئەو گۆڵە جوانەی کە تارمی لە چلێسیی وەشاند چووە ڕیزی پاڵێوڕاوانی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵی مێژووی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا.

ماڵپەڕی «بلیچێر ڕاپۆرت» لە بارەی گۆڵە جوانەکەی ئەستێرە ئێرانیەکەی پۆرتۆ نووسیویەتی: بۆ ئەوە دەبوو کە تەواوی ڕۆژ دانیشین و ھەر سەیری ئەو گۆڵەی مەھدی تارمی بکەین.